رێکەوتی ۱٦/٥/۲٠۲٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری دارەوان حاجی حامید،نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە کۆتا ڕۆژی پێشانگای (EXPOLIVA) بۆ بەرهەمەکانی زەیتون و ئامێرەکانی کشتوکاڵی چاویان بە بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای ناوچەی خائین کەوت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە هەرێمی ئەندەلوس، لە شاری (خائین) لە ووڵاتی ئیسپانیا لەکۆتا ڕۆژی پێشانگای بەرهەمەکانی زەیتون و زەیت و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پێشانگاکە کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەیاندا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولاکرا بۆ بەردەوامیدان بە بەشداریکردن لە پێشانگاکان سەرۆکی ژووری بازرگانی پێی راگەیاندن هەرێمی کوردستان خاکێکی بەپیتی هەیە بۆ بەرهەم هێنان لە کشتوکاڵدا بە تایبەت لە زەیتوندا کۆمپانیاکانی ووڵاتی ئیسپانیا دەتوانن لەو کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن بۆ چاندنی زەیتون و بەرهەم هێنانی جۆرەکانی زەیتون.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای پارێزگای سلێمانی، لە کۆتا ڕۆژدا کۆمپانیا بەشدارەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە بۆ وە رگرتنی زانیاری لە سەر چۆنیەتی بەرهەمەکانی زەیتو و نوێترین تەکنەلۆژیا لەکەرتی کشتوکاڵدا کە لە پێشانگاکەدا نمایشکرابون.
لەپێشانگاکەدا ۳٠٠ کۆمپانیا بە شداریانکردووە کە لە 14 وڵات بەشداری تێداکراوە (پورتوگال، تونس، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سوید، تورکیا، یۆنان، چین، مەغریب، سلۆڤینیا، هۆڵەندا، کوردستان-ئێران)