سەرۆکی ژووری بازرگانی سەردانی پەیمانگای برایت دەکات.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سەردانی پەیمانگای برایت دەکات.

ڕێکەوتی، 2025/10/30، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،ئارام بابان،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی پەیمانگای برایت یانکرد لە شاری سلێمانی لەلایەن د.جەوهەر سەرۆکی پەیمانگاکەوە پێشوازیان لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لە شێوازی پرۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی دەستی کار بۆ خاوەنکاران و پرکردنەوەی پێداویستیەکانی بازاڕ لەلایەن پەیمانگاکەوە.

نەوزاد رەباتی، لە سەردانەکەیدا بۆ پەیمانگای برایت بەشەکانی پەیمانگاکەی بەسەرکردەوە و رایگەیاند” بەگرنگیەوە دەروانینە بەشەکانی ئەم پەیمانگایە هیوادارین بتوانن لەئاست پڕکردنەوەی خواستی بازاڕبن بۆ کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان وە گرنگیدان بە تەکنەلۆژیا”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتوانی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش.