ڕێکەوتی 2025/12/21 نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، لە دەڤەری ڕانیە کارگەی بەرهەم هێنانی دەرگای کەی دۆریان بەسەر کردەوە.
ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون بوو لە بەرەو پێشچونەکانی کارگەکە و نوێترین بەرهەمەکانی کارگەکە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، دەستخۆشی لە خاوەنی کارگەکە کردوو هیوای خواست بتوانن کە بەشێوەیەکی کوالێتی بەرز دەرگا بەرهەم بهێنن وە بتوانن کێبڕکێ بکەن لەڕووی نرخەوە لەگەڵ ئەو دەرگایانەی دێنە هەرێمی کوردستان.
لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەرانی کارگەکە دڵخۆشی خۆیان پیشاندا بە سەردانەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وە بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە کارگەکەیان.
کارگەی کەی دۆر یەکێکە لە کارگە گەورەکانی دەڤەری راپەرین کە توانای بەرهەم هێنانی چەندین جۆر دەرگای هەیەو هەناردەی دەکات بۆ وڵاتانی عەرەبی و جیهانی.







