سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کرد

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کرد
ڕێکەوتی 2025/8/12 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ شێنێ ئیختیار (جێگری سەرۆک) و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە سارا لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، و تیمەکەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سارا لەتیف ڕەشید سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند بەهۆی پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامیان بۆ کارە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو ڕێکخراوەکە. هیوایی خواست کە پەیوەندییەکان بەرەو بەهێزبوون بڕوات و کاری هاوبەشی زیاتر لە نێوانیاندا ئەنجام بدرێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵخۆشی خۆی بەرامبەر بەم سەردانە دەربڕی و جەختی کردەوە کە ژووری بازرگانی سلێمانی پشتگیری خۆی لە هەموو هاوکارییەک لە نێوان بازرگانان و کۆمەڵگا دا دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ ڕێکخراوی مندالپارێزی کوردستان.
لە سەردانەکەدا، سەرۆکی ژوور و تیمەکەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە چالاکییە جیاوازەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشناکران، کە کارەکانی بە شێوازی ئەلیکترۆنی و یەک پەنجەرەیی ئەنجام دەدات.
وە بۆیان ڕوون کرایەوە ژووری بازرگانی سلێمانی یەکەمین ژوورە لە ئاستی عێراق کە سیستەمی یەک پەنجەرەیی بۆ ئەنجامدانی کاری بازرگانان بەکار دەهێنێت.