سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن دەکات.
ڕێکەوتی 2025/6/29 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی.
ئامانج لە سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لاو ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی.