سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە نوێنەری رێکخراوی IBBC.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە نوێنەری رێکخراوی IBBC.
ڕێکەوتی 2025/6/23 نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەرێوەبەری نوسینگەی IBBC لە بەغداد و کوردستان.
علی مشکور، بەرێوەبەری نوسینگەی بەغداد IBBC رایگەیاند، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە وە بەردەوام دەبین بۆ بەشداریکردنی بازرگانان و وەبەرهێنەران لە پێشانگا و کۆنفرانسەکان لە ووڵاتی بەریتانیا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمان، سوپاسی ڕێکخراوی IBBC کرد بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش وە کارئاسانی زیاتر بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا و بازرگانان لە کۆنفرانسەکان و پێشانگاکان لە ووڵاتی بەریتانیا، وەهاندانی کۆمپانیا بەریتانیەکان بۆ بەشداریکرن لە پێشانگا و وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا.
شاندەکەی ڕێکخراوی IBBC پێکهاتبون لە هەریەکە لە د. علي جواد بەرێوەبەری نوسینگەی IBBC لە بەسرە و كوردستان، علي مشكور، بەڕێوەبەری نوسینگەی بغداد، صالح شيخ احمد ، نوێنەری IBBC لە كوردستان.