سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە نوێنەری کاسبکارانی بازاری دراو.
ڕێکەوتی 2025/6/23 نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیکرد لە نوێنەری کاسبکارانی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی.
ئامانج لەسەردانەکەی نوێنەرانی بازاری دراو، باسکردنی ئەو کێشە گرفتانەی بوو کە ڕوبەروی کاسبکاران دەبێتەوە وە هەوڵدانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەو گرفتێک کەروبەروی کاسبکاران و (سەراف)ە کان دەبێتەوە. وەداواکاریەکانیان دەگەیەنێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارەسەری پێوویستیان بەپێی یاساکان بۆ دەدۆزرێتەوە.