سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی ILO  نێودەوڵەتی کرد.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی ILO  نێودەوڵەتی کرد.

رێکەوتی 2025/10/16 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەمی کارگێری  ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیان لە نوێنەرانی رێکخراوی ILOکاری نێودەوڵەتی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بازاری کار و ئەو سێکتەرانە کرا کە بوونیان پیویستە بۆ بازاڕی کار، وە ئەو سێکتەرانە کامانەن کە زۆرترین هێزی کاری پیویستە.

لە کۆبونەووکەدا تیشک خرایە سەر سێکتەری کشتوکاڵ و وزەی خاوێن تا کاری تێدا بکرێت، وە ئاماژە بە ئەو خانووە پلاستیکییانە کرا کە بە شێوازێکی کلاسیکی کار دەکەن و لە رێگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کارکردنەوە بتوانن شێوازی کارکردنیان بگۆردرێت و میکانیزمی کارکردنیان لە ئەو شێوازە کلاسیکیەوە بگۆرن بۆ شێوازێکی مۆدیرنی سەردەمییانە.

بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە باس لەوەکرا گرنگی بەکارهێنانی وزەی خۆر و ئەو سیستمانە بوو کە بە وزەی خۆر کار دەکەن و سوود لە سۆلار سیستەم وەردەگرن بۆ کار کردن.