سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و قائیمقامی سلێمانی کۆبوونەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و قائیمقامی سلێمانی کۆبوونەوە

ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٣ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژوور، پێشوازییان کرد لە، محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بەڕیوەبەرانی گومرگ و ئاسیش و کشتوکاڵ ڤێترنەری و تەندروستیی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەری تاقیگەی رەزگە و نوێنەری بازرگانان و نوێنەری عەلوەی سلێمانی و سەندیکای شۆفێران و نوێنەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کە لە مەرزی باشماخ چاودێری و پشکنین دەکەن بۆ کەلو پەلە هاوردەکراوەکان.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێمانباش بوو لە نزیکەوە گوێ لە داواکاری و کێشەکانی بازرگانان بگرین كە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هەیانە تا بتوانین بە هەموو لایەک هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەین.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا لەچاو ساڵانی ڕابردوودا کێشەکان زۆر کەم بۆتەوە، وە تواندرا لەکۆ بوونەوەکەدا هەندێک بڕیار بدرێت، وە بەنوسراوی فەرمی داوا لە جێگری سەرۆکی حکومەت بکرێت وە لایەنە پەیوەندی دارەکان بۆ باشکردن و خێرا ڕاپەڕاندنی کارەکانی بازرگانان و هاووڵاتییان و شۆفێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.

محەمەد تاهر، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ڕایگەیاند: دەمانەوێت جموجۆڵی بازرگانی لەمەرزی باشماخ بەرەو پێش بەرین وەباشترین کاڵا بە کوالێتی بەرز بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان،  لە بەشێکی کۆ بوونەوەکەدا گەشتین بە چەند بڕیارێک ئەوەی لەدەستە ڵاتی خۆماندا بێت جێبەجێی دەکەین وە ئەوەی نەمانتوانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ چارەسەرکردنی.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەبارەی کۆ بوونەوەکەوە ڕایگەیاند: ئەنجامدانی ئەمکۆ بوونەوانە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لەو کێشە و گرفتانەی کە ڕووبەڕووی هەموو لایەک دەبێتەوە بە تایبەت کێشەی بازرگانان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشانە درا کە لە توانای دەسەڵاتی خۆماندایە وە ئەوانەشی لە دەسەڵاتی وەزارەتدایە بە نووسراوی فەرمی بەرز دەکرێتەوە و داوایان لێدەکریت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەیە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی بازرگانان و پیشەسازان دەبێتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان.