ڕێکەوتی 2025/12/21 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێری ژوور، لەگەڵ مەهدی عبدیانی، سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر بەهێزکردنی بازرگانی و پیشەسازی و پەیوەندییەکان کرایەوە تا بتوانرێت هەردوولا پێکەوە کاربکەن لە بەرەو پێشبردن و پێشخستنی کاری پیشەسازی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانکردنی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی قەزوین بۆ پارێزگای سلێمانی وە هیوایخواست بتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان لە سەر ئاستی وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەکۆبونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوە وەک ژووری بازرگانی سلێمانی هاوکار دەبن بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکانی پارێزگای قەزوین بۆ وەبەرهێنان و دامەزراندنی کارگە لە پارێزگای سلێمانی، دوای لە سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوینکرد هانی کۆمپانیاکان و پیشەسازانیان وەبەرهێنان بکەن لە سلێمانی.







