ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٥ نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لە دەڤەری ڕاپەرین لەگەڵ خالید ئەحمەد بەڕێوەبەەی گشتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک بەڕێوەبەرانی فەرمانگە کشتوکاڵیەکان کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە کەرتی کشتوکاڵ و گرنگی ناوچەکەکرا بۆ زیاتر هەماهەنگی بە کەرتی کشتوکاڵ تا بتواندرێت دەستی وەبەرهێنان ڕابکێشرێت بۆ دەڤەری ڕاپەرین.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام کاردەکات بۆ پێشخستنی توانای کشتوکاڵ وە هاندانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆی بۆ کارکردن لە کەرتی کشتوکاڵ لە دەڤەری ڕاپەڕین.
راشیگەیاند: دەڤەری ڕاپەرین گرنگی زۆری هەیە لای ئێمە هەوڵەکانمان زیاتر چردەکەینەوە بۆئەوەی بتوانین کەرتی کشتوکاڵ زیاتر بەرەوپێش بڕوات بەپێی ئەو پلانەی کە بەڕێوەبەرانی سنوری ڕاپەڕین هەیانە بۆ ئاسانکاری بۆ سەرمایەداران و ووبەرهێنەران.







