رێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنی ئیختار، جێگرانی سەرۆک، ئارام بابان، کازێو کاوە، جەوهەر ستار، خالید حاجی علی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی بەڕێز(رەفعەت عەبدوڵا)یانکرد بە مەبەستی پیرۆزبای و باسکردنی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەم سەردانەدا پیرۆزبوونی خۆی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بۆ بەڕێز، (رەفعەت عەبدوڵا) ڕاگەیاند و پشتگیری خۆی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نیشاندا بۆ کارەکانی لە پۆستەکەیدا