سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی شاری سنە دەکات.

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کوردستان (سنە) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەشتە شاری سنە.
ڕێکەوتی 20/5/2025 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وەک وەفدی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و، دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بە بەشداریی سەرۆکی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و بەڕێوەبەری دەروازە هاوسنورییەکان، بە ئامادەبوون و هەماهەنگیی فرامەرز ئەسەدیی سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و، ئەحمەد ڕەزا ڕستگار کونسوڵی یەکەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەسەر بانگهێشت و میوانداریی ئارەش لهۆنیی پارێزگاری کوردستان (سنە)؛ بۆ کۆبوونەوەی خولیی پارێزگا هاوسنورییەکانی هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران (کوردستان (سنە)، کرماشان و ورمێ)، گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لە پێشوازییەکی شایستەدا لەلایەن گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و پارێزگای کوردستان و خەڵکی جوامێر و سەربەرزی سنەوە؛ پێشوازیکران.