سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی وەزارەتى ئابوری و بازرگانى ئسپانيای کرد

رێکەوتی ۱۳/٥/۲٠۲٥ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی وەزارەتی ئابوری و بازرگانی یان کرد.
لەلایەن، ئانادێ ڤیسێنتی لانچۆ، ئەنتۆنیۆ ڤالڤێردی مۆلینا، جێگری بەڕێوەبەری وڵاتانی دەریای ناوەڕاست و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،خافیێر ئالڤارێز ، یاریدەدەری جێگر پێشوازیان لێکرا.
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدیدارەکەیدا لە بارەی پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت شاری سلێمانی زانیاری تەواوی خستەڕوو باسی لە کارئاسانی یاساکانی وەبەرهێنانکرد بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی کە دەتوانن وەبەرهێنان بکەن لە کەرتە جیاوازەکاند، کەچەندین جۆر دەرفەتی وەبەرهێنان هەیە لە پارێزگای سلێمانی.
لای خۆشیەوە، ئانادێ ڤیسێنتی لانچۆ، جێگری بەڕێوەبەری وڵاتانی دەریای ناوەڕاست و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بە سەردانکردنی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، وە ئامادەيى پيشاندا بۆدابينكردنى دارايى بۆ كومپانيا ئسپانیەکان کەدەیانەويت وەبەرهينان بكەن لە پارێزگای سلێمانى، داوايکرد جۆرى پرۆژه وەبەرهێنەکان لە پارێزگای سلێمانیان بۆ بنێردرێت تا بتوانن کاری بۆبکرێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، جەختی لەوە کردەوە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پەیوەندیدادەبن بۆ گەیاندنی تەواوی ئەو پرۆژە وەبەرهێنانەی لە پارێزگای سلێمانی پێویستە ئەنجامبدرێت، وە هاوکار و کارئاسانی تەواو دەکرێت بۆ ئەو کۆمپانیایەی دەیانەوێت لە پارێزگای سلێمانی وە بەرهێنان بکەن لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خانوبەرە و هاتوچۆ و بانکی و خوێندن و چەندین بواری دیکە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران و بازرگانان ماوەی دوورۆژە لە ووڵاتی ئیسپانیا چەند دیدار و کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەران و ژووری بازرگانی ئەنجامداوە.