سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی ئیسپانیای کرد.

ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٢ نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لەگەڵ دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ، سەردانی ژووری بازرگانی ووڵاتی ئیسپانیا یانکرد لەلایەن (خایمی مۆنتالڤۆ)، سەۆکی ژووری بازرگانی ئیسپانیا و (لویس ڕۆدریگێز) ، جێگری بەڕێوەبەری بەشی نێودەوڵەتی لەژووری بازرگانی ئیسپانیا پێشوازیکران.
لەبارەی کۆبونەوەکەیان نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند گفتوگۆی چرکرا لەبارەی بەهێزکردنی پەوەندیەکانی نێوان هەردوولا وە هاندانی کۆمپانیا گەورەکانی ئیسپانیا بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری و وزەی نوێ و راهێنانی پیشەی و کۆنفرانس و دیدارەکان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیسپانیا داوای کرد زانیاری و داتای تەواو لەبارەی شاری سلێمانی و دەفەتەکان وەبەرهێنانیان پێبدرێت بەتایبەت ئەو پرۆژانەی گرنگن تا بتوانن وەبەرهێنەرانی ئیسپانیا هانبدەن و ئاگادار بکرێنەوە لە وەبەرهێنانکردن لە پارێزگای سلێمانی کوردستان بە هاوبەشی نێوخۆیی.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی خۆی بۆ هەمو هاوکاریکردن و کارئاسانی کردنێکی کۆمپانیا ئیسپانییەکان دەربری کە بیانەوێت بێنە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان.