ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٢ نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سابیر ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لە شاری مەدرید لە ووڵاتی ئیسپانیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشوازیان لێکرا.
لەسەردانەکەد نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە ئیسپانیا کە توانیویەتی پەیوەندیە بازرگانیەکان و پیشەسازیەکان ڕێکبخات ئەمەش وایکردووە بتواندرێت سەردان و پەیوەندیەکان لە نێوان هەردولادا بەهێزبێت.
وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گرنگی بەو پەیوەندیە دەدەین و بەردەوام دەبین لە سەردانکردنی شاندەبازرگانیەکان لەنێوان هەردولادا.