سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خوێندنگەی سەرداری حاجی خالید ڕەباتی کرد.

سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خوێندنگەی سەرداری حاجی خالید ڕەباتی کرد.
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٩/٢٥، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژوور، ئەحمەد کەلاری، سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خوێندنگەی سەرداری حاجی خالید ڕەباتی لە کفری.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکە و بازرگانان و وەبەرهێنەران بەشداریان تێدا کرد.
خوێندنگەی ئامادەی سەرداری حاجی خالید ڕەباتی پێکهاتووە لە بینایەکی دوو نهۆمی وە لە ١٨ پۆل پێک دێت و تاقیگە و یاریگای و هۆڵی تایبەت بە خۆی هەیە و خوێندنگەیەکی تێکەڵاوە وە ٧٢٦ خوێندکار لە یەکەم ساڵی کردنەوەی تێیدا دەخوێنن و تێچووی تەواوی دروستکردنی لە ئەستۆی خێرخواز سەرداری حاجی خالید ڕەباتی بووە.