سەرۆکی ژووری بازرگانی بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا دەکات.
ڕێکەوتی 2025/10/29، نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر، بەشداربوون لە رێوڕەسمی 102 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا.
لە رێوڕەسمەکەدا، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، حزبی، نوێنەری وڵاتان لە کوردستان ئامادەبوون.
سەرۆکی ژوور، وێڕای پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر، هیوای خواست پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.








