سەرۆکی ژوور، پێشوازی لە خاوەن نوسینگەکانی فرۆشتنی خانووبەرە کرد.
ڕێکەوتی 2025/10/6 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسانی سلێمانی، لەگەڵ شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە کۆمەڵێک خاوەن و نوێنەری نوسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون کرد لە پارێزگای سلێمانی.
ئامانجی کۆبوونەوەکە ڕوونکردنەوەی ڕەوشی کڕین و فرۆشتنی کەرتی خانووبەرەبوو لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها نەوەی کێشە و گرفتەکانی ڕووبەڕووی خاوەن نوسینگەکان و کۆمپانیاکانی ئەم بوارە دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابون لە بەردەوامی ئەم کۆبوونەوانە بۆ شیکردنەوە و چارەسەری کێشەکان و هەر گرفتێکی دیکە کە دەرئەنجامی کارکردن لە کەرتی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.