سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی کورد سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.

ڕێکەوتی 2026/3/3 شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازییان لە ڕێباز نەجم، سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی کورد، و لاوک ئەحمەد، بەشی پەیوەندییەکانی فیدراسیۆنەکە، کرد. فیدراسیۆنی جیهانی کورد وەک دامەزراوەیەکی کولتووری-ئابووری جیهانی چالاکی دەکات و گرنگی بە بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەدات.
ئامانجی سەردانەکە باسکردنی بەشداریکردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی بوو لە چالاکییەکی کولتووری-ئابووری کە لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شارەکانی شتوتگارت، بەرلین و درێسدن بەڕێوە دەچێت.
ڕێباز نەجم بەفەرمی بانگهێشتنامەی فیدراسیۆنەکەی ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد بۆ بەشداریکردن لەو چا لاکیانە دا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە شاری درێسدن چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان فیدراسیۆنی جیهانی کورد و زانکۆی کورد لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، کە ڕۆژێکی تایبەت بۆ کۆبوونەوە و بە یەک گەیاندنی خاوەنکارانی کوردستان و ئەڵمانیا تەرخان کراوە، بەمەبەستی دروستکردنی هاوبەشی بزنس و فراوانکردنی کاری ئابووری نێوان دوو لا.
لە لای خۆیەوە، شێنێ ئیختیار خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی بانگهێشتنامەکەی کرد، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام گرنگی بە فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەدات و ئەم بانگهێشتنامەیەش دەتوانێت هۆکارێکی نوێ بێت بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا و گەشەپێدانی بازاڕی نێودەوڵەتی بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ.