سەردانی ڕێکخراوی بازرگانی تورکیا (USİAD) بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی

سەردانی ڕێکخراوی بازرگانی تورکیا (USİAD) بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی
ڕێکەوتی ١٨ / ١ / ٢٠٢٦ نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد لە، نەفاف کلیجۆ سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی پیشە ساز و بازرگانانی تورکیا (USİAD) لەگەڵ کۆمەڵێک لە خاوەنکار و بازرگانی تورکیا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانیان کرد لەنێوان هەر دوو لادا وە گرنگیدان بە پێکهێنانی کاری هاوبەشی بازرگانی بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی نێوان بازرگانانی تورکیا و سلێمانی.
لای خۆشییەوە، نەفاف کلیج، سەرۆکی ڕێکخراوی USİAD، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کرد وەک بازاڕێکی گرنگ بۆ بازرگانی تورکیا، بە تایبەت لە بوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و وزە. وە ئامادەی ڕێکخراوەکەی پیشاندا بۆ کاری هاوبەش و ڕێکخستنی شاندە بازرگانییەکان لە نێوان هەر دوو لادا.
ئەم سەردانانە دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی زیاتر بۆ هەمەچەشنکردنی ڕێگەکانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لە دامەزراندنی کارگە و پێشخستنی کەرتی، کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و سیستەمی بانکی و بیناسازی و گواستنەوە.