سەردانی نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا

سەردانی نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا

لە ڕێکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٥،بەهمەن عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەردانی دکتۆر زیاد رەوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، کرد. 

ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لا بوو، هەروەها ئاسانکاری بۆ بازرگانان و پیشەسازان بۆ بەشداریکردن لە پێشانگا و بۆنە ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆڵەندا. 

دکتۆر زیاد رەوف،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەم سەردانە و پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ پەیوەندیە بازرگانییەکان و ئاسانکاری بۆ بازرگانان. هەروەها بەرپرسانی ژووری بازرگانی سلێمانی لە بۆنە ئابوری و بازرگانییەکان ئاگادار دەکاتەوە.