پرۆژەی کۆرنیشی دەروازە کرایەوە.

پرۆژەی کۆرنیشی دەروازە کرایەوە.
بەئامادەبونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز (جەعفەر شێخ مستەفا)، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرێز( هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی فەرمانگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی وسەرمایەداران و وەبەرهێنەران پرۆژەی کۆرنیشی دەروازە کرایەوە.
رێکەوتی ۷/۷/۲٠۲٥ نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور ، عوبێد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشدارییانکرد لە کردنەوەی پرۆژەی کۆرنیشی دەروازە.
درێژی کۆرنیشەکە ۱۳٠٠ مەترە کەپێکدێت لە دوکان و هۆتێل و ئۆفیسی بازرگانی وەک ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ بۆ شاری سلێمانی کاریگەری دەبێت.