حەوتەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی لەژێر ناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی کرایەوە.

حەوتەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی لەژێر ناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی کرایەوە.
بەئامادەبونی بەڕێز(قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (شاناز ئیبراین ئەحمەد) خانمی یەکەمی عێراق و (نەوزاد غەفور)،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و محەمەد رەسوڵ،جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەشێک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی، حەوتەمین پێشانگای کتێب کرایەوە.
لە حەوتەمین پێشانگای کتێبدا ٢٥٠ ناوەندو دەزگای جیاواز لە 16 وڵاتەوە بەشدارن کە لە٪٧٥ بەشداربوان دەرەکین و لە ٪٢٥ بەشداربوان ناوخۆین.
پێشانگای کتێب بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی تا ٨ ئێوارە کراوە دەبێت.