جێگری کونسوڵی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.

جێگری کونسوڵی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەن.
ڕێکەوتی 2025/9/10، محەمەد ڕەسوڵ، شێنێ ئیختیار، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی, کازێو کاوە، ئارام بابان، بەهمەن عوسمان، جەوهەر ستار، سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لەبێرتریلە سنۆیەر، جێگری کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و نوێنەران و خاوەن 10 کۆمپانیای هۆڵەندا لە سێکتەری جیاواز.
لە کۆ بوونەوەکەدا جێگرانی سەرۆکی ژوور، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم سەردانە و بە گرنگیان ناو برد، ئەم سەردانە ڕەنگدانەوەی بەهێزی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندایە بەتایبەت پارێزگای سلێمانی.
محەمەد ڕەسوڵ جێگەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەم سەردانە بە دەرفەتێک دەزانین بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئاگاداربوون لە تواناکانی هەر دوو لا لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.
ئاماژەیان بەوەشدا پارێزگای سلێمانی دەرفەتی وەبەرهێنانی تێیدا زۆرە لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، وزە، گەشتیاری، فێرکردن و تەندروستی، دڵنیایی خۆی نیشاندا کە شارەزایی کۆمپانیا هۆڵەندییەکان دەتوانن سوودمەندن لەم بوارانەدا.
جێگری سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستە ڕوو کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیای دەدات بە کۆمپانیاکانی وڵاتی هۆڵەندا بە پێشکەشکردنی هەموو پشتگیری و ئاسانکارییەک بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک کۆمپانیای هۆڵەندی کاری هاوبەشیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکان لە بوارەکانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری وە چەند براندێکی خۆراکی هۆڵەندا لەلای بازرگانانی شاری سلێمانی هاوردە دەکرێت و بەسەر تەواوی شارەکانی عێراق دابەش دەکرێت.
لای خۆشییەوە شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەدا، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لە سەرجەم سێکتەرەکان لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا بەرەو پێش بەرین چونکە پارێزگای سلێمانی هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پێشخستنی وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکان.
بێرتریلە سنۆیەر، جێگری کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە پەیوەندییە بازرگانییەکان بەرەوپێشچوون بە خۆیانەوە دەبینن بە تایبەت لە سێکتەری کشتوکاڵی، ئاماژەی بەوەش کرد وەکوو کونسوڵخانە بەرنامەی باشیان هەیە کۆمەڵێک پرۆژە جێبەجێ بکەین و لە داهاتوودا بە شاندی بازرگانی دیکەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی چونکە بەشێک لە کۆمپانیاکانی هۆڵەندا ساڵانێکی زۆرە لە شاری سلێمانی کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوبەشی زۆر هەیە نێوانماندا وە هەرێمی کوردستان دەروازەیەکی بازرگانییە لە ناوچەکەدا، وە دەمانەوێت شارەزا بین لە پارێزگای سلێمانی بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ.