جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە مێزگردی پەرە پێدانی داهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە مێزگردی پەرە پێدانی داهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕێکەوتی 2025/9/28 محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەهمەن عوسمان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، بەشداریان کرد لە مێزگردی پەرە پێدانی کارسازی و داهێنان لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیای ڕاوێژکاری ویدوو و پڕۆگرامی بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم کە لەلایەن حکومەتی هۆڵەنداوە پاڵپشتی دەکرێت، مێزگردێکی تایبەتی پەرە پێدانی کارسازی و داهێنان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجامدا.
ئەم مێزگردە دەرفەتێک بوو بۆ بە فەرمی ناساندنی شێوازێکی تاقیکراوە و کەم خەرجی بۆ گۆڕینی ئەکادیمیای کوردستان بۆ بزوێنەری گەشەی ئابووری و دروستکردنی هەلی کار.