جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی کرد.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی کرد.
ڕێکەوتی 2025/9/28 محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی، لە شاری هەولێر.
ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ‘ڕێبەری سەلامەتی’ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا کە ئەم ڕێبەرانە حەوت بەرگی کۆدەکانی سەلامەتین.
بڕیارە لەمەولا ئەو کۆدانە ببنە بنەما بۆ دروستکردنی باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان و هەموو پرۆژە گەورەکان.
رێبەری سەلامەتی لە کۆمەڵێک پێوەی هونەری پێکدێت کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانراوە بە مەبەستی پاراستنی ژیان و سامانی هاونیشتیمانی هەرێمی کوردستان و دابین کردنی ژینگەیەکی سەلامەت لە کۆمەڵگادا، بە پێی ئەم رێبەرە لە درووستکردنی باڵەخانە و کارگە و پرۆژەی گەورە و بچوک پێویستە ڕەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی گشتی تێدا بکرێت.