بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لێکەوتەی ئابوری لەسەر هەرێم دەبێت

مامۆستایەکی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات بۆ ئەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدرالی سەبارەت بەنەوت‌و غاز کاریگەری درێژخایەنی لەسەر ئابوری هەرێم نەبێت، پێوستە ئابوری ھەرێمی کوردستان ھەمەچەشن بکرێت، ئەو دەڵێت “ئەم بڕیارە دەبێت رامانچەڵەکێنێت کە گرنگی زیاتر بەکەرتەکانی کشتوکاڵ‌و گەشتوگوزارو پیشەسازی بدەین، تاکو ئەگەر کێشەیەکیش ڕویدا کاریگەری زۆری لەسەر ھەرێم نەبێت”.

د.خالید حەیدەر، لەبەشیکۆلیجی کارگێڕی‌و ئابوری زانکۆی سلێمانی سەبارەی بەلێکەوتە ئابورییەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی‌و غازی ھەرێم بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند کە بابەتی نەوت‌و غاز ھەمیشە جێگەی ناکۆکی حکومەتی ھەرێم‌و حکومەتی عێراق بووە، هۆکارە سەرەکییەکەشی ئەوە بووە کە ئابوری کوردستان‌و عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەھەناردە کردنی نەوت دەبەستن، ئەو وتی “ئەم کێشەو ململانێیە بووەتە هۆی ئەوەی ئەوەی ھەمیشە داھاتی گشتی ھەرێم لە مەترسیدا بێت، پاشکەوت و لێبڕین و دواکەوتنی موچە سەرھەڵبدات، جاڕێکی تر ھەرێم توشی کێشە بکات، ئێستا نرخی نەوت زۆر بەرزە ئەمە دەبێتەھۆی ئەوەی چاوەڕی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا نەکەین، بەڵام بەڕێزانی ئەنجومەنی وەزیران باس لەوە دەکەن حکومەتی ھەرێم قەرزارە و دەبێت بەشێک لە قەرزەکە بداتەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت، ئەگەر بریارەکە.بچبتە بواری جێبەجێکردنەوە بەغدا سوپا دەھێنێتە سەر بیرە نەوتەکانی ھەرێم و خۆی کۆنترۆڵی داھاتی نەوت دەکات، بەڵام بە پێی بەدواداچونەکانمان جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئەگەرێکی دورەکە لەبەر ئەوەی کوردستان ھەرێمی دەستورییە لە عێراق، بڕیارەکە سیاسیە، بە بۆچونی من لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق ئەم کێشانە نامێنن.

بەشێکی ھاوڵاتیان بە بڕیارەکە خۆشحاڵن پیانوایە ئەگەر حکومەتی عێراق نەوتەکە بفرۆشێت و موچەی ھاوڵاتیان دابین بکات شتێکی باشە ئەم بۆچونە لە ڕوی ئابورییەوە ڕاستە؟

ئەگەر بە واقعی سەیری بابەتەکە بکەین، حکومەتی ھەڕێم کاتی خۆی نەوتەکەی بە نرخێکی ھەرزان دەفرۆشت تاکو لەسەر ئاستی وڵاتان پێگەو پایەی ھەرێم بەرزتر بێت، ئێستا لە خوا بەزیاد بێت ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیھان پێگەی سێھەمی ھەیە بۆ غاژی سروشتی و بۆ یەدەگی نەوت پێگەی ھەشتەمە، ئەوەی کە باس دەکرێت ئەگەر حکومەتی عێراق نەوتەکە فرۆشێت داھاتی زیاترە لەوانەیە ڕاست بێت بەڵام ئەو کاتە ئیتر کیان و بوونی ھەرێم نامێنێت، ئەگەر حکومەتی عێراق مەبەستی بێت ژیانی ھاوڵاتیان باشتر بکات دەبێت لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ڕێک بکەوێت بە شێوەیەکی شەفاف نەوت بفرۆشرێت بەڵام لە کوردستان حکومەتی ھەرێم سەرپەرشتی کێڵگە نەوتیەکان بکات بەبێ دەستوەردانی عێراق.

ھەستی نەتەوایەتی کورد کە پێش ٢٠٠٣ لە ھەرێم ھەبوو دژی ھاوڵاتیانی عەرەب دووبارە نەبێتەوە، پێوست ناکات بڕیاری دادگای فێدراڵی فشار بکرێت دەبێت ڕێکەوتن ھەبێت، تاکو گومان دروست نەبێت حکومەتی ھەرێم دەیەوێت کیانی ھەرێم بخاتە مەترسیەوە، ئاشتی نێوان کورد و عەرەب تێکنەچێت.

چوار سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیان ڕەتکردوە ئەمە کارێکی دروست بوو؟

حکومەتی ھەرێم داوا دەکات ڕێکەوتنێکی ھەمیشەی ھەبێت بەڵام پێکھێنەرەکانی حکومەتی ناوەند زۆر و بۆچونی جیاوازیان ھەیە، بەداخەوە پەرلەمانتارەکانی کورد لە بەغدا وەکو دوژمنی میلەتی کورد قسە دەکەن، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سیاسیە، حکونەتی ھەرێم مافی خۆیەتی بەرگری لە بوونی کیانی خۆی بکات، دەبێت ڕێککەوتنی ھەمیشەی بکرێت بڕێک نەوت بدات بە بەغدا لەڕێگەی سۆمۆ بیفرۆشێت، ڕێکەوتنیش بکات کە ڕێگە بە ھەرێم بدڕێت نەوت بە نرخی نێودەوڵەتی بفرۆشێت نەک کەمتر، پێوستە ئابووری ھەرێمی کوردستانیش ھەمە چەشن بکرێت، گرنگی بە کشتوکاڵ و کەشتوگوزار و پیشەسازی بدرێت، تاکو ئەگەر کێشەیەکیش ڕویدا کاریگەری زۆری لەسەر ھەرێم نەبێت بەمەش بێکاری کەم دەبێتەوە و ھەناردەکردن زیاد دەکات و ھاوردەکردنی کاڵاکان لە دەرەوە کەم دەبێتەوە ھاوشێوەی یەوەی ئێماڕات کردی کە پێشتر ئابوریەکەی نەوتی بوو ئێستا پشت بە کۆمەڵێک سێکتەری تر دەبەسێت، ئێمەش دەتوانین ئەوە بکەین.

وەکو ئابوریناسێک ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت دۆخی ئابوری باش دەبێت؟
بەە بۆچونی من ئەم بابەتە کاتییە پەیوەستە بە پێکھێنانی حکومەتەوە دوای پێکھێنانی حکومەت کۆتای بەم باسە دێت.