بە چاودێری بانکی ناوەندیی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق، ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانیی، پێشانگەی هەفتەی گشتگیریی دارایی کرایەوە.
ڕێکەوتی ۱/٥/۲٠۲٥ بەئامادەبونی سابیر ئەمین، عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەڕێوە بەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ژماریەک لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی پێشانگەی هەفتەی گشتگیریی دارایی کرایەوە.
پێشانگاکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوونی هاوڵاتیانە لە خزمەتگوزاریی بانکەکان و کۆمپانیاکانی دراو و پارەدانی ئەلکترۆنی و چەندین چالاکی جۆراوجۆر.