وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ قۆناخی گەمارۆكان بە ئاسانی تێپەر ده‌کات و ئەو ھونەرەش فێری كەسانی دیكە دەكەن. محەمەد جەواد زەریف لە كاتی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی دۆحە نەیشاردەوە كە بەھۆی گەمارۆكانەوە وڵاتەكەی كەوتۆتە ژێر گوشارەوە بەڵام جارێكی دیكە دوپاتی كردەوە ...
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٢٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و رێگەگرتن لە دابەزینی نرخەکەی، وڵاتانی ...
بەهای تەمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بەرزبووەوە، و یەک دۆلار بەرامبەرە بە ١٠هەزار تمەن. به‌گوێره‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی له بازاڕی دۆلاره‌که‌ی سلێمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ره به ملیۆنێک تمەنی ئێرانی ١٠، ئەوەش ...
پارێزگاری سنە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامەکانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و رایگەیاند، بە لابردنی ئاستەنگەکان تاوەکو مانگێکی دیکە سنووری سەیرانبەندی بانە دەکرێتەوە. هەروەها وتی، بە دروستکردنی رێگەی سنووری باشماخ، ماوەی رێگەی نێوان سنە و سلێمانی دەبێتە ...
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌خوڕه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه پردی داقوق بڕووخێت كه درێژترین پردی عێراقه و هه‌ردوو پاریزگای كه‌ركووك و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێگا و پردی پارێزگای كه‌ركووك، كایماز ده‌میرجی راگه‌یاند، به هۆی ...
بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاند بەھۆی پاکتاوکردن و ئاماری کۆتای ساڵەوە پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەیەک رادەگیرێت. لیوا ھەیسەم غەزباوی بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاندووە مامەیڵی دەرکرن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ٢٥ی کانونی یەکەمەوە تا رۆژی ...
سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا (ناوچه‌ی هه‌ورامان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه) به هۆی ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و ساڵانه ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن. ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و هه‌ڵه‌بجه‌یه، ساڵانه له وه‌رزی پاییزدا ...
دوای بڵاوبوونەوەی ئاماری بێكاری و هەژاری، بانكی ناوەندی بڕیاری دەستپێشخەری پشتگیری پڕۆژەی بچووك و مامناوەندی بە بڕی ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار راگەیاند. پەرلەمانتارێكیش دەڵێ، دەستپێشخەرییەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و داوایش لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم دەكات كار بكەن بۆ كردنەوەی ...
كۆمپانیاى دانه گاز ئاشكراى كرد، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌چاو زیادى كردووه. ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا كۆمپانیاى دانه‌گازى ئیماراتى كه وه‌به‌رهێنانى له گازى سروشتى كوردستان و چه‌ند وڵاتێكى تر ده‌كات ئاشكراى كرد، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له ...
له‌نووسراوێكدا تێیدا واژۆی وه‌زیری دارایی وئابووری هه‌رێمى كوردستانی له‌سه‌ره چەند بڕیارێک سەبارەت بە خەرجیەکان ومووچە دەرکرد به‌م شێوه‌یه : 1- راگرتنى گشت خه‌رجییه‌ك له‌ڕێكه‌وتى 16 – 12 – 2018 بۆ ساڵی 2018 ، جگه له‌مووچه و پێشینه‌ى خه‌رج كراوى مانگانه ...