نرخی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە بەرزترین ئاستی بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٩٣ سەنت. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرمێلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٨٢ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش ...

پێشانگایەکی بواری پیشەسازی چاپەمەنی لە کەنەدا دەکرێتەوە بازرگانان دەتوانن بەشداربن. كۆمپانیاکانی پیشەسازی چاپەمەنی لەشاری سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن لەپێشانگایەکی نێودەوڵەتی پیشەسازی چاپەمەنی لەووڵاتی کەندا. ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی بواری پیشەسازی چاپەمەنی ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕێوەچونی پێشانگای پیشەسازی ...

 حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، لەمەودوا دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت دەست دەکەن بە بەکارهێنانی یۆرۆ لە مامەڵە فەرمییەکانی دەرەوەدا لە بری دۆلار، ئەویش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلاری ئەمریکی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهای تمەن لە بەرامبەر ...

بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەست بكات بە كۆكردنەوەی بڕی ئەو پارەیەی لە چوار ساڵی ڕابردوو وەك قەرز بە گەنجانی دابوو كە كۆی گشتی پارەكە نزیكەی 80 ملیار دینارە و جارێكی تر وەك قەرز بە گەنجان بدرێتەوە. ...

بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق ئامادەكاریەكانی گواستنەوەی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەبەغداوە دەستپێكردووە و دەشڵێت، “سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پارەكە دەگاتە ھەرێم “. د.فازڵ نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە،  “حكومەتی عیراق ...

یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێز و ناوازه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لیگزسه‌، كه‌ كۆمپانیاكه‌ی بۆ ساڵی 2018 نوێترین جۆری خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌ به‌ دیزاینێكی نوێ كه‌ له‌ خه‌یاڵ تێپه‌ریووه‌.  كۆمپانیای لیگزس له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری” lexus gx 460″ ی به‌شێوازێكی نوێ ...

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 72 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هۆکارەکەشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ناردنی نه‌وتی جیهان دەگەڕێتەوە بەپێی ریتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت 59 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ لە ئێستادا ...

رێکخراوی جوتیارانی سەردەم لەهەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەهۆی پێ نەدانی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان سکالایان لەسەر وەزیری بازرگانی تۆمارکردوە و یاداشتێکیشیان ئاراستەی حەیدەر عەبادی کردوە ئەگەر پارەکە رەوانە نەکات لەماوەی ١٥ رۆژی داهاتوو سکالا لەسەر ئەویش تۆمار دەکەین.  فارس ...

ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدیدارێکیدا لەگەڵ عەشیرەتەکانی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند “هەوڵدەدەین بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق و هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی عێراق دەڕەخسێنین”. حەیدەر عەبادی لە دیدارەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە “بەهیممەتی سوپا، پۆلیس، حەشد و ...

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی (خەلیجی) خستووەتە باری جێبەجێكردنەوە، كە مەبەست لێی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو و بەكارهاتووە لە وڵاتانی كەنداوەوە. عوسمان ئەبوبەكر بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی جۆری ئۆتۆمبێل لە سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە دوێنێ یەكشەممەوە هێنانی ئۆتۆمبێلی (خەلیجی) ...