حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ لە حكومەتی فیدراڵی دەكات‌و بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراقیش دەڵێت: ئەگەر مووچەی ئەو سێ مانگە بكەوێتە ساڵی نوێوە، بەهیچ شێوەیەك بەغدا ناینێرێت‌و دەفەوتێت. پيشریش رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ...

دوای دوو رۆژ مانەوەیان لە سلێمانی، وەفدی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان ‌و پارێزگای سلێمانی حەوتەمین لێكتێگەیشتنی نێوانیان واژۆكرد، كە چەندین بوار دەگرێتەوە‌و بڕیاریشە كارئاسانی زیاتر بۆ یەكتر بكەن لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‌و وەبەرهێنان ‌و پیشەسازی. ئەمە حەوتەمین لێكتێگەیشتنی نێوان ...

بانكی ناوەندی عێراقی رای گەیاند، لەگەڵ ئەمەریكا گەیشتوونەتە رێككەوتن تا لێخۆشبوون بۆ عێراق دەربكات لە مامەڵەكردنی دارایی لەگەڵ ئێران پێوەند بە سزاكانی واشنتن لەسەر تاران. ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی كانووی یەكەم/ دیسێمبەر، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی رای گەیاند كە ...

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر، د. بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە پشكی كوردستان بە 14% لە بودجەی 2019ی عێراق جێگیر كرا. لە بودجەی 2019 كە حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی پێش دەستبەكاربوونی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ئامادەی كردبوو، ...

كۆنسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی داوای لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان كرد سكاڵای یاسایی لە دژی ئەمریكا بەرز بكەنەوە. سەعدوڵا مەسعودیان كۆنسوڵی گشتیی ئێران لە شاری سلێمانی لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی نێودەوڵەتیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ...

بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رێكەوتنامەیەك لە بواری خوێندنی باڵا ئیمزا دەكەن .  د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ پێشوازی لە مورتەزا عەبادی سەركونسوڵی كۆماری ...

کۆمپانیاى دیلۆیت چوارەمین ڕاپۆرتى خۆى لەبارەى فرۆشى نەوتى هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داهاتى نەوتى هەرێم لە سێ مانگدا یەک ملیار و ٨٣٨ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٥٥٥ دۆلار بووە. کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ وردبینى و ڕاوێژکارى لە ڕاپۆرتێکدا کە کۆى ...

بە ھۆی رێککەوتنی نێوان رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا لە بارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوویەوە و لەئێستادا، بە ٦٠ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. رۆژی ھەینی رابردوو وڵاتانی ئەندام ...

ماوەیەكە نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ نرخی هەر دۆلارێك بە نۆ هەزار و 900 تمەن ئاڵوگۆڕ كرا. لە ژێر كاریگەریی سزاكانی ئەمەریكا لە چەند مانگی رابردوو نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بە رێژەیەكی بەرچاو ...

كۆنفرانسی ئابوری نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سنە دەستیپێکرد بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی  کێشە ئابوریەکان‌و کۆتاییپێهێنانیان. بەسپۆنسەری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و لەژێر دروشمی “ئێمە پلان بەستراتیژیانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی  قەیرانە ھاوچەرخەکان دادەڕێژین”، دووھەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھاوبەشی پارێزگای سنەو سلێمانی بەڕێوەچوو کە زانکۆی ...