بەرگدرووەکان سەرقاڵى دوورینى جلى کوردن و بازاڕیان جممەی دێت. ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانى پێشوو، هاونیشتیمانیان زیاتر جلى کوردى دەپۆشن. بەوتەی بەرگدرووەکان بۆ نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکانی بەهاری ئەمساڵ، خەڵک زیاتر جلوبەرگی ستایلى جلی کوردیی ساڵانى هەشتاکان بەدروون دەدەن. ...
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، کە یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی گەنمی ناوخۆیی جوتیارانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد. نەعیم موحسین مەکسوسی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، وەزارەت پشتی بەستووە بە نرخی گەنمی ناوخۆیی بەگوێرەی ...
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکەوە ئەنجام بدرێت دوای نزیکەی شەش مانگ لە داخستنی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا. به پێی ئهو خشتهیهی که لهلایهن هێڵی ئاسمانی عێراقییهوه نێردراوه بۆ فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی، بڕیارە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی ...
كۆمپانیای نهوتی رووسی رۆسنهفت، ئاماژهی بهوه كرد كه له چوارچێوهی ئهو رێككهوتنهی لهبارهی نهوت كراوه، ساڵی رابردوو بڕی دوو ملیار و 100ملیۆن دۆلاریان وهك پێشهكی داوه به حكوومهتی ههرێمی كوردستان. له راگهیهندراوێكدا كه لهلایهن رۆسنهفتهوه بڵاوكراوهتهوه، باس لهوه كراوه كه ...
فێستیڤاڵەکە لە پارکی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی و لە لایەن رێکخراوی ACT ئەنجامدرا، تێیدا چەند چالاکییەک لەوانەش ھەڵدانی باڵۆنی رووناکی بۆ ئاسمان و نمایشکردنی خواردنی کوردەواری و پێشانگای کاری دەستی و چالاکی تری ھونەری لەخۆگرتبوو. سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە، سیروان کەریم ...
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حكومەتی ناوەند موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكات بە پێشمەرگەشەوە. عەبادی لەنوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، “لەهەمانكاتدا پڕۆسەی وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی موچەكان دەگەنە دەستی ...
كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران ئاشكرای دەكات، تێكڕای بەرهەمهێنانی بەنزین لەناوخۆدا گەیشتۆتە 77 ملیۆن لیتر لەرۆژێكدا، پێشبینیش دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا بتوانن تەواوی پێداویستیەكانی ناوخۆ پڕبكەنەوە. محەمەد رەزا موسەوی، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایەگەیاند، بەهۆی خستنەگەڕی ...
ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، توركیا لەسەر ئاستی جیهان دوای چین لە ریزبەندی دووەمدایە بۆ هەناردەكردنی فەرش و مافوور. كۆی گشتی داهاتی توركیا لە هەناردەكردنی فەرش و مافوور لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 گەیشتبوو، 10 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار. ...
دوای گفتوگۆیهكی گهرم به درێژایی چهند مانگێك، پهرلهمانی عيراق بودجهی ئهمساڵی لهسهر بنهمای زۆرینه نهك تهوافوقی سیاسی پهسهندكرد كه ئەمەش یهكهمجاره له دوای ساڵی 2003وه روودهدات. بۆ یهكهم جار پهرلهمانتارانی شیعه و سوننه پێكهوه لهسهر بودجه رێككهوتن و كوردیش دوای ...
ئێوارەی ئەمرۆ 19ی 3ی 2018 ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیاندراوێكیدا بە چوار خاڵ روونكردنەوەی لە سەر ئەو بڕە پارەیەی بانكی ناوەندی داوە و دەڵێت، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەكاتەوە كە تەرخانكراوەكانی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان و سوودمەندانی كۆمەڵایەتی لە یاسای بودجەی ...

