ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی ئه‌ورووپی (EASA) سه‌رجه‌م ناوی ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ جیهانییانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی خراپیی فڕۆكه‌و نه‌بوونی ستاندارد له‌پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تیی گشتی، خراونه‌ته‌ لیستی ڕه‌شی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی.  هێڵى ئاسمانیی عێراقی له‌ریزبه‌ندى خراپترین كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانیدا به‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت، ...

بەختیار عەبدولڕەحمان قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەوڵەكانمان بۆ دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری ماڵان بەردەوامە‌و دوای جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش كارەبای نیشتمانی دەبێتە 15 بۆ 18 سەعات. قایمقامی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە، بۆ زیادكردنی سەعاتەكانی پێدانی ...

  كەرتی پیشەسازیی لە هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی كەرتەكانی تر، روبەڕوی مەترسی بوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە رێژەی 48%ی كۆی پیشەسازی عێراق لە هەرێمدایە. ساڵانێك خەونی زۆربەی شارەزایانی ئابوری‌و خەمخۆرانی وڵات، بوژانەوەی كەرتی پیشەسازی بو لە هەرێمی كوردستان، وێڕای ئەوەی لەچەند ساڵی رابردودا ...

وەزیری دارایی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پلانی حكومەتی یۆنان بۆ خەرجكردنی پاداشتی سەری ساڵی فەرمانبەران رایگەیاند: ئەگەر وڵاتانی ئەندام پابەندی رێسا‌و یاساكان نەبن، ئەوا ناوچەی یۆرۆ هەرەس دەهێنێت. ڤۆڵڤجانج شیوبلە وەزیری دارایی ئەڵمانیا كە ماوەیەكی زۆرە هەڵوێستێكی توندی ...

  سكای نیوز له‌راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌وڵاتی مه‌كسیك كاتژمێره‌كانى كاركردن له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان زۆرتره‌، كه‌ هه‌ر كارمه‌ندێك ماوه‌ی 2237 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن. به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز، كۆریای باشوور به‌پله‌ى دوه‌م دێت كه‌ كارمه‌ندانی بۆ ماوه‌ی 2163 كاتژمێر له‌ساڵێكدا كار ده‌كه‌ن. ...

نرخی نه‌وت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكی، هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری  ساڵدا بازاڕه‌كان به‌ره‌و ڕاوه‌ستان ده‌چن.  به‌پێی رۆیته‌رز، نه‌وتی خاوی برنت به‌بڕی 22 سه‌نت به‌رزبووه‌و به‌رمیلێكی به‌ 55.57  دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی ...

  هه‌شت كارگه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاسن و پۆڵا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ یاداشتێكدا كه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیان ناردوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستن و وه‌ستاندنی‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر گومرگ له‌سه‌ر هاتنی‌ شیش و ئاسنی‌ ئێرانی‌ زیاد نه‌كرێت, ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ زیادكردنی‌ كرێی‌ كاره‌با بۆ ...

  كۆبونەوی ژمارە 43 ی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەسترا. بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی سیروان محمد جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ئەیاد حسن ...

وڵاتە بچوکەکان بەردەوامن لە داگیرکردنی لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان. بە گوێرەی لیکۆڵینەوەیەکی گۆڤاریی دراوی نێودەوڵەتی ئەو سێ وڵاتەی کە لە  لە ساڵی ٢٠١٥ پلەی یەکەم تا سێیەمیان داگیرکردبوو لەم ساڵیشدا وەک خۆیان ماونەتەوە. ئەو گۆڤارە پشتی بەستووە بە ژمارەکانی بانکی ...

  سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: داعش به‌به‌ھای 35 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیانی به‌ ئابوری عیراق گه‌یاندووه‌. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی “ده‌عوه‌ی ئیسلام”-ییه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: شه‌ڕی داعش زیانی ئابوری زۆری به‌ ...