ژووری بازرگانی سلێمانی و دامەزراوەی ڤیژن هەماهەنگی بۆ کاری هاوبەش دەکەن.

ڕێکەوتی 2026/2/22 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازی کرد لە عەدنان عوسمان، سەرپەرشتیاری دامەزراوەی ڤیژن و وەفدێکی یاوەری.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بوو بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی و مەیدانی هەمەجۆر لەسەر سێکتەری ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوە دا کە لەسەر داواکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دامەزراوەی ڤیژن کاردەکات بۆ دەسپێکردنی توێژینەوەکە لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، وە پشتیوانی ژووری بازرگانی دوپاتکردەوە بۆ دابینکردنی زانیاری لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان و کار ئاسانی مەیدانی بۆ تیمەکانی توێژینەوە و هەماهەنگی بەردەوام لەپێناو سەرکەوتنی پرۆژەکە کە خزمەت بە کەرتی تایبەت و بازرگانانی پارێزگای سلێمانی دەکات.
ئەم پرۆژەیە وەک هەنگاوێک بۆ ناسینی دەرفەتەکان و دەستنیشانکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەی ئابووری پارێزگای سلێمانی هەژمار دەکرێت.