دوو خاتون، بڕاندێکی کوردی و کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی دایبی و پێداویستی خانمانیان دامەزراندووە

شاناو جەلال خاوەنی کارگەی مۆر بە ”بازرگانی و پیشەسازی” ڕاگەیاند: دایبی و سانتیەکانی ئێمە کوالێتی زۆر بەرزە، لە باشترین جۆری قوماشی تایبەت دروست کراوە و بە بەکارھێنانی خەرجیەکی زۆر بۆ خێزانەکان دەگەرێنێتەوە لەبەر ئەوەی دەشۆرێت و بەکاردەھێنرێتەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەبێ ئەوەی تێکبچێت بۆن بگرێت.

ئەو دەڵێت: ئێمە تەنھا پشتمان بەخۆمان بەستوە و ھیچ کەس و لایەنێک ھاوکاری نەکردوین، کارەکەمان جیا لە لایەنی مادی کارێکی مرۆڤانەیە و خزمەت بە تەندروستی خانمان و باری دارایی خێزانەکان دەکات.