ژووری بازرگانی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکان.
رێکەوتی 2025/6/23 نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ،ئارام بابان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی دەڤەری راپەرین و شاری سلێمان کەلەلایەن ژووری بازرگانیەوە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
ئامانج لە سەردانەکەیان بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ڕۆشتنی کاڵای ئەو کارگانەی لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ناوەراست و خواروی عێراق.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دڵنیایدا بە خاوەن کارگەکان کە هەوڵەکانیان بەردەومە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان .