ئەم هەرایەتان لە چی ...؟!!!

 وەسفی خەلیل
 
چەند ڕۆژی ڕابردو نرخی مریشک کەمێک بەرزبوەوە وەکو بڵێت دیاردەیەکی سەرسورهێنەر ڕویداوە، زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتایبەت دەستیان کرد بە ڕوماڵ کردنی ئەم بابەتە هەریەک بە شێوەیەک ، وەکو بڵی هەنگیان لە كلۆره‌ دار دوزیوەتەوە، زۆربەشیان نەیاتوان قسەیەک لە بەرژەوەندی بەرهەمی ناوخۆ بکەن ئەوەی نزیک بێت لەم تویژە بەرهەمهینەرە باش ئەزانیت ئەمانە لە ساڵێکدا چەنیک زەرەر ئەکەن بەتایبەت لەسەردەمی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا کە بۆ ماوەیەک قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەینرا هەروها بەرزبونەوەی بەهای دۆلار ئەوەنتر قورەکەی خه‌ستکردۆته‌وه‌ لەلایەکتریشەوە هەر لە سەرچاوەی هینانی پیوستیەکانیان لە دەرەوەی وڵات بەڕێژەی جیاجیا نرخی عەلەف و جوجگ و غاز و پێداویستی نەخوشی پەلەوەر وای کرد تیچونی بەرهەمهینانی یەکیلو گوشتی مریشک لە (2000) دینار بەرزبیتەوە بۆ نزیکەی (2750) دینار ئەگەر بەڕونی شیبکەینەوە بەرزبونی تیچونەکەی ئەگەریتوە بۆ :-

1- بەرزبونی به‌های دۆلار بەریژەی زیاتر لە 21% کاریگەری ئەم گورانکارییە دەگەریتەوە بۆ ئەوەی زۆربەی کەرەسەکانی بەرهەمهینان لە دەرەوە بە دۆلار هاوردە دەکرێت و بەرهەمه‌كانیش بە دروای عیراقی دەفروشن.

2- بەرزبۆنەوەی نرخی عەلەف بەشیوەیەک هەر تەنیک (50) تا (80) زیادی کردوە.

3- بەرزبونەوەی نرخی جوجگ لە (30) سەنتەوە بۆ (70) سەت ئەمیش بەداخەوە وه‌زارەت ڕوڵی نەرینی تیدا هه‌بوو بەتایبەت ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر کە لەلایەن هەندی خاوەن پروژەی هیلکە تروکینەروە کونتڕوڵ کراوە بۆ بەرژەوەندی ئەوان بریاری بەرزکردنه‌وه‌ی نرخی جوجگەی هاوردەیاندا ئەم بریارەیش لەلایەکی ترەوە زەرەری لە داهاتی حکومەتیشیدا چونکە تا ئەوکاتە هەموو پاریزگاکانی عیراق لەری مەرزەکانی کوردستانەوە جوجگەیان هاوردە ئەکرد بەڵام بە بریاریکی حکومەتی فیدراڵی بەشیوەی ئاسانکاری هاوردە کردنی جوجگەیان گوری لە مەرزکانی هەریمەوە بۆ بەندرەکانی بەسرەو فروکەخانەکانی ناوراست و باشوری عیراق.

4- بەرزبونەوەی نرخی غاز بەریژەی 12% پیشتر بە (7500) دینار بۆ کرایە (8500) دینار

5- بەرزبونەوەی نرخی ڤاکسین و فیتامین و دەرمانی چارەسەرکردنی نەخوشیەکانی پەلەوەر بە ریژەی جیاجیا.

جگە لەو هۆکارانە تائبستا بەجدی و بەتایبەت حکومەت بە ده‌م کیشاکانی ئەم بەرهەمهینەرانەوە وەکو پیوست نەچوە بۆ نمونە لە کاتی نرخی مریشک هەرزان ئەبیت و خاوەن کیڵگە پەلەوەریکان لەزەردان کورد وەتەنی وەکو کەرەی شەربەت وه‌زارەتی کشتوکاڵ نقەی لیوە نایەت بەڵام له‌کاتی بەرزبونەی نرخ, هەموشمان ئەزانین لە ساڵیکدا بەسەر یەکەوە ناگاتە مانگیک نرخ بەرزئەبی زۆر کەم گەیشتوەتە (4000) دینار پرسیارەکە لیرا ئەوەیە ئایا وه‌زارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە یان دەیەوت بەبەردەوامی بەرهەمهینەرانی ئەم بوارە لەزەرەردا بیت زۆر جاریش  لەملاولەولا ئەبیستین ئەگەر خاوەن کیڵگە پەلەوەریەکان راست ئەکەن و لەزەرەردان بۆ بەردەوامن لە کارەکەیان وه‌زارەت بەشیوەی زارەکیش بێت بو ڕاستیکان بۆ خەڵک ڕوناکاتەوە نەک بریارێکی سەرپییانە سنورەکانمان دابخەن لەگەڵ ناوراست و باشور لە ڕوی هەناردەکردنی مریشک  هەرگیز لەگەڵ ئەوەنیم نرخی مرێشک گران بکرێت لە سەر هاوڵاتی بە پیچەوانە زۆربەی خاوەن کیڵگە پەلەوەریەکان داوای دانانی نرخیک ئەکەن لەلایەن حكومەت تیدا نە هاوڵاتی زەربکات نە خاوەن کیڵگە پەلەوەریکان لە لایەکی تریشەوە داوا ئەکەن نرخی سوتەمەنی و کارەبا لەلایەن حکومەت کەم بکریتەوە تاکو بتوانن بەهەرزانتر بیگەینە دەستی هاووڵاتی لە لایکی تریشەوە داوا ئەکەن حکومەت هەریم هەوڵبدات پەیوەندی ئاساێی بکات لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چونكه‌ توانیان بگەنە ئەنجامیکی باش بۆ چارەسەرکردنی بوجە.

لیردا دەمەوی ئەو راستە بدرکینم زۆربەی زۆری خاوەن گیڵگە پەلەوەریەکان لەسەر قەرز بەردەوامن ڕیژەیەکیشان تەنانەت لە کارەکەیان وەستاون چاوەڕی ئەوەش ئەکرێت ئەگەر حکومەت ڕیگەچارەیه‌ک نەدۆزێتەوە بۆ هاوردەکردنی مرشکی بەستو کە ته‌نها چەند کەسیک لەم کارە سودمەندن ئەم کەرتە گرنگە کە دەیان هەزار کەس کاری تێدەکات بەدەردی موچەی موچەخورانی ئەچی دەبێت پەنا بۆ حکومەتی فیدراڵی ببەین بۆ چارەسەرکردنی با تا کار لە نەترازاوە حکومەت ئاوریکی جدی لەم کەرتە گرنگە بداتەوە.

بەرێزان ئەمە حاڵی کیڵگە پەلەوەریەکانە حاڵی خانوی پلاستیکیش زور لەوە باشتر نیە هەروەها ئاژەڵداریش چاوەڕێی دواروژیکی زور ترسناکی لێدەکرێت بەهۆی هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریا و ئیران تەنانەت دانەویڵەیش بەهه‌مان شیوە ڕوبەڕوی کیشەی گەورە بوەتەوە جی سەرسورمانی لەسەردەمی تەکنەلوجیا سالێک کەم بارانی ببیتە هۆی دابەزینی بەرهەمهینانی گەنم جۆ بەشیوەی لە  خواروی 50% بەرهەمی ساڵانی پیشو دەکرا ئەمیش چارەسەر بکرایا بە دابینکرنی ئامیری پرژاندنی کە پی دەوترێت ئاودانی تەواوکەر ( ري تكملي) بۆ چارەسەری کەمی باران بارین لە کوتایدا نە ئەم کابینەیە و نە کابینەکانی پیشوی حکومەت خەمخوری ئەم کەرتە گرنگەن کە بژیوەی ژیانی سه‌دان هەزار خێزانی له‌سەرە.

AM:01:32:22/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌