پاشه‌كه‌وت و قه‌رزى فه‌رمابنه‌ران چى به‌سه‌ر دێت ؟


دواى زیاتر له‌ 2 ساڵ له‌جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى نه‌هێشت كه‌ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا به‌ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ و بڕیارێكى دڵخۆش كه‌ر ده‌ززانرێت بۆ باشكردنى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و جوڵه‌ى بازارو مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كان .

ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌یه‌ كه‌لاى حكومه‌ت باوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى پاشكه‌وت و دواكه‌وتنى مووچه‌وه‌ كه‌ مووچه‌خۆران خاوه‌نى راسته‌قینه‌ین و دڵنیان نین له‌و بڕه‌ پاره‌ قه‌رزه‌ى كه‌لاى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ چى به‌سه‌ردێت و چۆن ده‌ستیان ئه‌كه‌وێته‌وه‌ .

كێشه‌ى سه‌ره‌كى قه‌یران و سیسته‌مى پاشكه‌وت و كه‌مى مووچه‌ هه‌مووى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بونى سیسته‌مى بانكى كاراو دڵنیایى له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر كاربه‌ سیسته‌مى بانكى و مامه‌ڵه‌كردن له‌ڕێگاى هه‌ژمارى تایبه‌تیه‌وه‌ بكرێ كێشه‌ى پێدانى مووچه‌و پاشه‌كه‌وتیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا مامه‌ڵه‌كردن به‌پاره‌ى ده‌ستى ناكرێت و له‌رێگاى هه‌ژمارى بانكیه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ئه‌ویش ته‌نها ئاڵوگۆرى ژماره‌یه‌و بانكه‌كان سود وه‌رده‌كرن له‌باره‌ى نه‌قدى (ده‌ستى ) بۆیه‌ ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگاى دانانى سیسته‌مى بانكى چالاك و دڵنیا و كاراوه‌ ده‌توانێ ته‌نها له‌رێگاى هه‌ژمارى بانكگیه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكات و پاره‌ى پێویست نه‌بێت و كه‌ته‌نها ژماره‌ ده‌چێته‌سه‌ر هه‌ژمارى مووچه‌خۆران ،به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مانگانه‌ بڕێكى دیاریكراو له‌هه‌ژماره‌كه‌یان راكێشن بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانیان ،كه‌زۆر جار ئه‌وه‌شى پێویست نابێت كه‌بازار و مۆڵ و شوێنه‌ گشتیه‌كانیش له‌رێگاى كاژێرى تایبه‌ت مامه‌ڵه‌بكه‌ن ،به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه‌ بۆ ناكات نازانم.
مامه‌ڵه‌كردن له‌رێگاى هه‌ژمارى بانكیه‌وه‌ چه‌ندین سودى ده‌بێت هه‌م بۆ حكومه‌ت و هه‌م بۆ هاوڵاتیان كه‌حكومه‌ت ده‌توانێ له‌رێگاى بانكه‌كانه‌وه‌ ئاگادارى هه‌ژمارى هاوڵاتیان بێت و سوود وه‌رگراتى پاره‌ى هاولاتیان له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌و مانه‌وه‌ى دراوى ده‌ستى له‌بانكه‌كاندا ،له‌هه‌مانكاتدا هاولاتیانیش ته‌نها له‌ریگاى كارتى بانكیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و پێویست به‌هه‌ڵگرتنى پاره‌ى زۆر ناكات و دڵنیاده‌بن له‌پارێزراوى سامانه‌كه‌یان .

بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێ گرنگى زیاتر بدات به‌باشكردن و دڵنیاییدان به‌ كه‌رتى بانكى له‌هه‌رێمى كوردستان و به‌گه‌ر خستنى سه‌رمایه‌ى هاوڵاتیان له‌لایه‌ن بانكه‌كان وخۆبه‌دوور گرتن له‌و كێشه‌ و قه‌یرانانه‌ى له‌ساڵانى رابردوو روبه‌روى هه‌رێمى كوردستان بۆوه‌ ،به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ى مووچه‌خۆران هه‌یانه‌ ته‌نها بۆ ئاو و كاره‌با به‌كار نایه‌ت و ده‌كرێ له‌سه‌رجه‌م پێداویشستیه‌كانى خۆیان به‌كارى بهێنن و هه‌روه‌ها كارئاسانى بكرێت بۆ بازرگانان و به‌شداریكردنیان له‌و سیسته‌مه‌ و ئاڵوگۆرى مامه‌ڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى بانكى و گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ بۆ بانكه‌كان.

له‌هه‌مووشى گرنگ تر جێگیر كردنى بڕه‌ پاره‌ى قه‌رزى هاوڵاتیانه‌ كه‌هه‌ر مووچه‌خۆرێك بزانێت چه‌ند قه‌رزى له‌لاى حكومه‌ت هه‌یه‌و به‌شێوه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ بدرێته‌ مووچه‌خۆران تا دڵنیاببنه‌وه‌ له‌و قه‌رزه‌ى كه‌له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌تى وه‌ك ماف و حه‌قى كه‌سێتى خۆى به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى فه‌رمانبه‌ران، عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح وتیشی، "به‌ڕاستى ئه‌وه‌ شه‌فافیه‌تى نه‌وت و بوجه‌ و دامه‌زراوه‌كانى ده‌یزانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بیرمانلێكردۆته‌وه‌ ده‌بێت له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا قه‌رزه‌كانى هاوڵاتیان جێگیرببێت، دواتر بۆى بخرێته‌ هه‌ژمارێكى بانكیه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر بتوانێت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكات، له‌ حه‌قه‌كانى ئاو و كاره‌با و رسومه‌ته‌كانى دیكه‌ و باج، هه‌روه‌ها بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ به‌پێى باشبونى دۆخى دارایی، مانگانه‌ رێژه‌یه‌ك له‌و قه‌رزانه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران".


PM:01:00:10/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌