هاوردەکردنی تەماتە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی تەماتەی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی تەماتەی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە پێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کردووە و تیایدا داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگادار بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک رێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵییە بەتایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆ دابین بکات.


AM:09:23:15/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌