بانکى ناوەندى بڕى خستنە بازاڕى دۆلارى دابەزاند

بانکی ناوەندی رایگەیاند، خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانکەکەوە بەڕێژەی 9.72٪ پشکی فرۆشراوی دابەزاند و 195 ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ چواڕشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بڕی 195 ملیۆن و 435 هەزار و 363 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی بەڕێژەی 9.72٪ بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری دابەزاندووە، کە بڕی 216 ملیۆن و 628 هەزار و 124 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکەى بانکى ناوەندی عێراق نرخی یەک دۆلاری لەبنەڕەتدا بە هەزار و 460 دینار خستووەتە بازاڕاەوە.


PM:07:03:08/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌