بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ دابەزی


لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە زۆربەی شارەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، لە زۆربەی پارێزگاکان بەهای 100 دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بەرامبەر بووە بە 146 هەزار دینار.

هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەگەڕێتەوە بۆئەوەی خواست لەسەر فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق زیاد بووە.

هاوکات لە ئێستادا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دۆلار گەیشتووەتە زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە.


PM:12:34:01/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 551 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌