وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم پێدانی 2759 مۆڵه‌تی به‌ بازرگانان راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هانی وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانانی بیانی به‌ گشتی و وڵاتی چین به‌تایبه‌ت ده‌ده‌ن، تا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و له‌مساڵیشدا زیاتر له‌ 2750 (دو هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) مۆڵه‌تی بازرگانیان داوه‌ته‌ بازرگانان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نه‌وزاد شێخ كامل محمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی، به‌ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌شداری كرد له‌ كۆنفرانسی سێیه‌مین كۆنفرانسی ئۆنلاینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی و به‌ تایبه‌ت شاری جانهاین.

له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی رایگه‌یاندوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ وڵاتان گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنان و ده‌یان و سه‌دان كه‌سی له‌ناوبردوه‌ و جموجوڵه‌ ئابوریه‌كان و بزاوته‌ ئابوریه‌كانی وه‌ستاندوه‌، زیانی زۆری به‌ ئابوری وڵاتان گه‌یاندوه‌، داهات و بژێوی ژیانی زۆر كه‌س و وڵاتی خستوه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی ته‌ندروستیدا توانراوه‌ به‌ ڕێكاری توند درێژه‌ به‌كاروباری بازرگانی بدرێت و له‌ مساڵدا زیاتر له‌ 2750 (دو هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا) مۆڵه‌تی بازرگانیمان داوه‌ته‌ بازرگانان و له‌ چه‌ندین وڵات هاورده‌ی كاڵا بكه‌ن و ده‌یان گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌نجامدراوه‌".


له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌م كابینه‌یه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له‌ چوارچێوه‌ی پلانی خۆیدا هانی كۆمپانیا و بازرگانه‌كانی وڵاتان به‌ گشتی و وڵاتی چین به‌ تایبه‌تی ده‌دات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌ گوزاری بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ كاری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانای وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ویاسای بازرگانی ده‌رفه‌تی زۆر باشی ڕه‌خساندوه‌ بۆ وه‌به‌رهێن و بازرگانه‌كان كه‌بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و تواناكانی خۆیان له‌ڕوی پیشه‌سازی و بازرگانی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ بخه‌نه‌گه‌ڕ و به‌رهه‌می زیاده‌ی چیمه‌نتۆو كشتوكاڵ و ئاسن و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان بگوازنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبه‌ش".



PM:12:56:31/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌