جوڵەی بازرگانی بەڕێژەی لە سەدا ٣٠ لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کەمیکردوە


بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ڕەزگە بۆ پشکنینی کاڵا لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جوڵەی بازرگانی بەڕیژەی سەدا ٣٠ کەمیکردووە.

  سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆک، ڕێکەوتی ١٥/٨  پێشوازیانکرد لە شاندێکی کۆمپانیای ڕەزگە،کە سەرپەرشتی کاری کوالێتی کۆنترۆڵ دەکات لە مەرزی باشماخ.

ھادی حەمەسەعید، بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای ڕەزگە، ڕایگەیاند "لە سەرەتایی ئەمساڵەوە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی ھەرێم ھاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووی لە کەمبوونەوە کردوە، وەکو کۆمپانیای ڕەزگە بەراوردێک بکەین  لە نێوان شەش  مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢١، ئەوە ڕوندەبێتەوە کە ھاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ کەمی کردوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرێوبەراتییە حکومییەکانی دەروازەی باشماخ باس لەوە دەکەن ڕێژەی لە سەدا ٢٥ داھاتیان لەم ساڵدا کەمی کردوە ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بو ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١- نەبوونی لێکۆڵینەوەی پێوستی (پشکنین) لە دەروازەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بەراورد بە دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان.

٢- لە دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کارئاسانی دەکرێت لە جۆری پبناسی گومرگیدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی تێچوی بارەکان بەم ھۆیەشەوە بەشێک لە بازرگانە دیارەکانی ھەڕێمی کوردستان عێراق بازرگانییەکانیان گواستۆتەوە ئەو دەروازانە.

٣-:کرێی گواستنەوە لە دەروازەکانی باشماخ زیاترە گەر بەراورد بکرێت بە دەروازەکانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی بەھۆی ھەندێ ڕێکارەوە کە ھۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکان.

٤- کەمبونەوەی ھاوردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان بەھۆی پێگەشتنی بەرھەنی ناوخۆیی، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەرھەمی ناوخۆی کە دەروازەکانی ھەرێم پابەندە بە ڕێکارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەمە لە کاتێکدایە لە دەروازەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ئەو ڕێکارانە جێبەجێ ناکرێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی نیگەرانی خۆی دەربڕی کە بەو شێوەیە جوڵەی بازرگانی لەو دەروازەیە کەمیکردووە، داوایکر ئەو هۆکارانە لەلایەن وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیرانەوە کاری جدی بۆ بکرێت و ڕیڕەوی بازرگانی لەو دەروازەیە ئاسایبکرێتەوە.

راشیگەیاند: وەک ژووری بازرگانی دەمیکە ئەو مەترسیەمان بەحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە کە جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەرویزخان بەرەو خاوبەنەوە دەڕوات بەهۆی ئەو دەروازانەی لە خواروی عێراق کراونەتەوە کار ئاسانی بۆ ئەو بارانە دەکرێت کە لە ئێرانەوە بارەکانیان هاوردە دەکرێت.


PM:01:45:15/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌