كۆمپانیای سۆمۆ: داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا 6 ملیار دۆلار بووه‌


كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕ كردنی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، لە مانگی تەموزدا زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و داهاتیش زیاتر بووە لە 6 ملیار دۆلار.

 

كۆمپانیای سۆمۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی تەموزدا بڕی 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.


رونیشكراوەتەوە، داهاتی نەوتی هەناردە كراو بۆ 6 ملیار و 513 هەزار و 792 دۆلار بووە و كۆی گشتی نرخی یەك بەرمیل نەوت 72 دۆلار بووە و بڕی هەناردەی رۆژانەش 2 ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل بووە.


سۆمۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕی نەوتی هەناردە كراوە زیاتر لە 87 ملیۆن بەرمیلی لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشور بووە و زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلیش لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە بووە.



PM:03:22:01/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌