بۆیەکمجار سریلانکا پێشانگایەک لە هەرێم دەکاتەوە


نوێنەری کونسوڵی سریلانکا لەهەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد، بازرگانان و خاوەنکاران بانگێشت دەکات بۆ یەکەمین پێشانگای ئەو وڵاتە لە هەرێم.

لەکۆبونەوەکەیاندا بانگهێشتنامەی کونسوڵی وڵاتی سریلانکایان بۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هێنابوو تاتەواوی بازرگانان و پیشەسازانی شاری سلێمانی ئاگادار بکەنەوە لە کردنەوەی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سریلانکا لە هەرێم.

د.ئه‌حمه‌د جه‌لال، كونسوڵی سریلانكا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند ''پێشەنگا لە بەرواری (٢٦ تاکو ٢٩)ی مانگی ١٠، بەردەوام دەبێت، لە پێشەنگای نێودەوڵەتی ھەولێر دەکرێتەوە، بۆ یەکەمین  کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئاسیا بەشداری دەکەن، ھەموو بوارەکان لە خۆ دەگرێت، زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیایی بیانی بەشداری دەکەن''.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەکردنەوەی ئەو پێشانگایە و تەواوی پشتیوانی خۆی   بۆ سەرخستنی کردنەوەی ئەو پێشانگایە ڕاگەیاند و داوایکرد لە داهاتودا ئەو پێشانگایە لە ناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا بکەنەوە.


PM:10:29:27/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌