قازانجی دانەغاز بە ڕێژەی لەسەدا 54 زیادیکردووە

 کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بڕی87 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە و قزاجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە.

کۆمپانیاى دانە غاز ئیماراتی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو، بڕى قازانجى کۆمپانیاکە  47ملیۆن دۆلار بووە.

هاوکات، پاتریک وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە، بەپێی پلانی ئەوان تاکو ساڵی 2023، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رۆژانە بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، واتا بڕەکەی لە 440 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.

کۆمپانیای دانەغاز لە ساڵی 2008ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە بۆ پەرەپێدان و دەرهێنانی گازی سروشتی هەرێم.

بەپێی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان یەدەگی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، کە دڵنیاکراوەتەوە نزیکەی 6 ترلیۆن پێ سێجایە.


PM:02:01:16/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌