ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی


بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەپەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەر نشینگەی سلێمانی کۆبونەوە و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشی.

ڕۆژی ٧\٧\٢٠٢١ هەریەک لە بابان حه‌مه‌سور، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دکتۆر سەلام عبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ژوور سەردانی عەمیدی مافپەروەر صالح عوسمان، بەڕێوەبەری نیشینگەی سلێمانیان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشی.

لەکۆبونەوەکەدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانیکرد بۆ ئەو کارە هاوبەشانەی لەنێوان هەردولادا بەهاوبەشی ئەنجامی دەدەن و جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردولادا کار ئاسانیکردن بۆ کاری بازرگانان و ڕایکردنی کارەکانیان بەپێی یاساکانی کارپێکردن لەهەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی سوپاسی سەردان کردنی نوێنەرانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد و هیوای خواست بەهەردولا خزمەت بەکاری بازرگانی و پیشەسازی بکەن لە شاری سلێمانی.


PM:01:55:07/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌