كۆنفڕانسى ئابوورى و بازرگانى نێوان وڵاتى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان ئەنجام دەدرێت


بڕایار وایە کۆنفرانسی ئابوری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێم بەشداری دەکەن و 26 كۆمپانياى يۆنانى لەبوارە جیاوازەکاندا خۆیان دەناسێنن.

ئەحمەد عەلی کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کاڕگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژوور  پێشوازیان کرد  لە کۆنستانتینۆس گۆلیۆس، جێگرى كونسوڵى گشتى يۆنان له‌ هه‌ولێر.

لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى ئه‌و كۆنفڕانسه‌ بازرگانيیه‌ى‌ بڕیارە لە ٧/١٣ لە‌ نێوان وڵاتى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر بەڕێوەبچێت.

ئەحمەد کەلاری، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانکردنی جێگری کۆنسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕایگەیاند کاری بازرگانی لەهەرێمی کوردستان فراوانە بازرگانان توانیویانە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان کاری بازرگانی بکەن و خۆراک و پێداویستی هاوردە بکەن وڵاتی یۆنانیش یەکێکە لەو ووڵاتانەی بازرگانانی هەرێم کاریان لەگەڵ دەکەن ، خۆراک و پێداویستی دیکە هاوردە دەکەن.

راشیگەیاند:  ئێمە کۆمپانیاکانی هەرێم هاندەدەین بەشداری بکەن لەو کۆنفرانسەدا و بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگانی زیاتر ببێت و بتواندرێت کاری هاوبەش پێکەوە بکەین.

کۆنستانتینۆس گۆلیۆس جێگرى كونسوڵى يۆنان لەدانیشتنەکەدا رایگەیاند: له‌م كۆنفڕانسه‌دا 26 كۆمپانياى يۆنانى له‌ سێكته‌ره‌كانى (پيشه‌سازى، خواردن و خواردنه‌وه‌، ده‌رمان، وزه‌ و بنياتنان و ئه‌ندازيارى) به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، دەمانەوێت کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لەوبوارانەدا ئاشنابن بە بەرهەمەکانی ووڵاتی یۆنان.

ئەحمەد کەلاری ڕاشیگەیاند: کۆمپانيا ناوخۆییەکان بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ كۆنفڕانسهکە‌ و دانيشتنى B2B رێكده‌خه‌ين.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر بازرگانێك، وه‌به‌رهێنه‌رێك و خاوه‌ن كۆمپانيايه‌كى هه‌رێمى كوردستان له‌م سێكته‌رانه‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ نيازى چاوپێكه‌وتنيان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانيا به‌شداربووه‌كانى يۆنان، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى سلێمانی بکەن بۆ به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان تا رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 8/7/2021.


PM:04:27:06/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌