نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بۆ پێنجەم هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 62 سەنت و ڕێژەی 0.82% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 76.18 دۆلار، بەمەش لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 2.9 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 72 سەنت و ڕێژەی %0.98 بەرزبووەوە و گەیشتە 74.01 دۆلار.

ئەمە بەرزترین ئاستە کە هەردوو جۆری خاوی برێنت و تەکساس لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆماریان کردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز باسلەوە دەکات، "پێشبینییەکانی چاودێرانی بازاڕی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە و بەردەوامیی جموجوڵەکان هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن هەروەها ڕێکارەکانی ئۆپیک پڵەسیش یەکێکی دیکەی پاڵپشتییەکانی بازاڕی نەوتە”.



PM:07:05:26/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌